دیێگۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینیش چووە ڕیزی ئەوانەوە کە ڕەخنەی توندیان ئاراستەی سێپ بلاتەری سەرۆکی فیفا کرد بەهۆی لێدوانەکەی ئەم هەفتەیەی دەربارەی ڕەگەزپەرستیی.
سەرۆکەکەی فیفا هەمووانی تووشی شۆک کرد اکاتێک گوتی ڕەگەزپەرستیی کێشەی ناو یاریگاکان نییە و، گوتی کە هەر جۆرە دروشم و قسەیەکی لە بابەتی ڕەگەزپەرستیی لە کاتی یارییەکاندا هەر دوای تەوقەی کۆتاییی یارییەکە لە بیر دەکرێت.
ڕاهێنەرەکەی ئەلوەسڵ گوتی:” بلاتەر چەندان هەڵەی کردووە پێشتر. چ بڕیارەکانی یاخود ئەو شتانەی کە گوتوونی. ئەمە یەکەمجاری نییە.”
“هەمیشە ئەو هەڵانەی کە بلاتەر دەیکات لە بەرژەوەندیی یاریی تۆپی پێ-دا نییە. لێدوانەکەی بلاتەر بۆ من مایەی سەرسووڕمان نەبوو.”
مارادۆنا لە کۆتایییدا گوتی:” ڕەگەزپەرستیی شتێکی نەخوازراوە و جێی قبووڵ کردن نییە. سێپ بلاتەر و فیفاش پێویستە بەخێرایی بڕیاری لەسەر بدەن و دژی بوەستنەوە چونکە کاریگەریییەکانی زۆر خراپ دەشکێتەوە بەسەر تۆپی پێ-دا.”
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|دو شنبهبرچسب:,|